کورد

کورد نەتەوەیەکی گەورەی نیشتەجێی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستن کە ژینگە سەرەکییەکەیان بە کوردستان دەناسرێت کە بە سەر‌ وڵاتانی ئێران و ئێراق و تورکیا و سوریا بەشکراوە و لە شاخە‌کانی ئاناتۆلی ھەتا زنجیرە چیای زاگرۆس درێژ دەبێتەوە. کوردەکان لە شوێنەکانی دیکەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستیش بڵاوبوونەتەوە. ئامارێکی فەرمی لەسەر ژمارەی کوردەکان نییە بەڵام بە ٣٥ ملیۆن کەس مەزەندە دەکرێت. زمانی کوردەکان لقێکە لە زمانە ھیندوئەورووپاییەکان. زۆربەی کوردەکان موسڵمانی شافعیین و ئەوەی دەمێنێتەوە موسڵمانی شیعە و یارسان و ئێزيدى و خاچپەرەست و جو و کلدانین.ناوەرۆک


سه‌رده‌می كه‌ونارا

كورد كه‌ ئه‌وڕۆ گه‌وره‌ترین نه‌ته‌وه‌ی بێ نیشتمانی سه‌ر گۆی زه‌وییه‌ یه‌كێك له‌ كۆنترین نه‌ته‌وه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی نێزیك و ناوه‌ڕاسته‌. سه‌رچاوه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ناخی مێژوو. به‌ڵگه‌ زانستییه‌كان پیشان ده‌ده‌ن كه‌ كوردستانیش مێژینه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ كانگه‌ی كه‌ونارایه‌كی هه‌ره‌ كۆن و دێرین.

له‌ چاخی به‌سته‌ڵه‌كدا كه‌ نێزیكه‌ی نیو میلیۆن ساڵ پێش له‌ ئێسته‌ ڕووی دا و نزیكه‌ی 20.000 ساڵ پێش له‌ زایین كۆتایی هات زۆربه‌ی ناوچه‌كانی ئه‌ورووپا و ئه‌مریكای باكووری داپۆشرابوون له‌ سه‌هۆڵ. ئه‌و ده‌مه‌ ناوچه‌ بیابانی و چۆڵه‌وانییه‌كانی ئه‌فریقا و مه‌ڵبه‌نده‌ وشكه‌ عه‌ره‌بییه‌كان كه‌شێكی مامناوه‌ندییان هه‌بوو. كوردستانیش كه‌ش و ئاووهه‌وایه‌كی بارانی و مامناوه‌ندیی هه‌بوو.

ئاده‌میزادی دێرین په‌نای ده‌برده‌ به‌ر ئه‌شكه‌وته‌كان بۆ زنج و ده‌شته‌كان بۆ ڕاوگه‌ و له‌ ڕێی ڕاوه‌وه‌ ژیانی خۆی ده‌برده‌ سه‌ر. بۆیه‌ ناچار ده‌بێ ئامێری له‌بار دروست بكا كه‌ له‌ كاتی ڕاودا به‌كاری بێنێ. له‌ پێشدا به‌ردی تیژ و پاشان ئێسقانی به‌كار ده‌هێنا و به‌ره‌به‌ره‌ ئامێری نوێی ساز كرد.

به‌م قۆناغه‌ی مێژوو ده‌وترێ شارستانییه‌تی به‌ردی كۆن.

چاخی به‌ردین وا دابه‌ش ده‌كه‌ن:

1 ـ به‌ردی كۆن: ئه‌م چاخه‌ نزیكه‌ی 350 هه‌زار ساڵی خایاند. له‌م سه‌رده‌مه‌دا ته‌وری به‌ردین و به‌ردی تیژ ساز كرا. له‌م چاخه‌یه‌ كه‌ ده‌وترێ مرۆڤ شێوازی له‌ مه‌یموون ده‌چوو. پاشماوه‌ی ئه‌م شارستانییه‌ته‌ له‌ یه‌ك كیلۆمه‌تریی شاری چه‌مچه‌ماڵ (له‌ ساڵی 1949دا) له‌ ناوچه‌یه‌ك به‌ ناوی «به‌رده‌به‌ڵه‌ك» دۆزراوه‌ته‌وه‌.

2 ـ به‌ردی ناوه‌ڕاست: له‌م ده‌ورانه‌دا مرۆڤی «نیانده‌رتال» به‌دی هات كه‌ له‌ ئه‌شكه‌وته‌كاندا ده‌ژیان. پاشماوه‌ی ئه‌م مرۆڤ و شارستانییه‌ته‌ له‌ چیاكانی كوردستان له‌ ئه‌شكه‌وتی «شانه‌ده‌ر» دۆزراوه‌ته‌وه‌ كه‌ ده‌كه‌وێته‌ باشووری چیای «برادۆست»ه‌وه‌ كه‌ زاڵه‌ به‌سه‌ر ڕووباری «زابی گه‌وره‌» و زۆر له‌ شاری «ڕه‌واندز»ه‌وه‌ دوور نییه‌. ئه‌و ئه‌شكه‌وته‌ چوار قات بوو.

له‌ قاتی چواره‌مدا ئاگردان و خۆڵه‌مێشی تێكه‌ڵ به‌ ئێسقان دۆزراوه‌ته‌وه‌ كه‌ نیشانده‌ری ئه‌وه‌یه‌ كه‌ مرۆڤ ئاگری ناسیوه‌. هه‌روه‌ها ته‌ور و ڕنه‌ و ئامێری كونكردن له‌ جنسی به‌رد و ئێسقانی مرۆڤی نیانده‌رتال دۆزراوه‌ته‌وه‌. ئه‌م قاته‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ حه‌فتا هه‌زار ساڵ پێش له‌ ئێسته‌.

له‌ قاتی سێهه‌مدا به‌ردی چه‌خماخ ده‌بینرێ كه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ چاخی به‌ردی نوێ. مێژینه‌ی ئه‌م قاته‌ هی نزیكه‌ی 3.000 ساڵ پێشه‌ و به‌ «پیشه‌سازیی برادۆست» به‌ناوبانگه‌.

له‌ قاتی دووه‌مدا هه‌ندێ ئامێری چاخی به‌ردی ناوه‌ڕاست وه‌ك چه‌قۆ، ڕنه‌، گورزی به‌ردی ده‌بینرێ. هه‌ڵبه‌ت نموونه‌ی ئه‌م ئاسه‌وارانه‌ له‌ هه‌ندێ شوێنی تر وه‌ك نزیكه‌ی سلێمانی و چه‌مچه‌ماڵ و ڕه‌واندز و بێستوون و باكووری كوردستانیش دۆزراوه‌ته‌وه‌.

له‌ قاتی یه‌كه‌مدا پاشماوه‌ی وا دۆزراوه‌ته‌وه‌ كه‌ نیشان ده‌دا مرۆڤ ئامێری نوێتر و جۆربه‌جۆرتری له‌ به‌رد ساز كردووه‌.

3 ـ به‌ردی نوێ: ده‌ستپێكی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ 35.000 ساڵ پێش. له‌م چاخه‌دا، له‌ به‌رد و ئێسقانی قۆچ و عاجی فیل هه‌ندێ ئامێری پێشكه‌وتووتر ساز كرا. به‌ مرۆڤی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ ده‌وترێ «هوموساپینس» و به‌ شارستانییه‌ته‌كه‌ی ده‌ڵێن «كرومانیۆن».

لێكۆڵینه‌وه‌ و توێژینه‌وه‌ی مێژینه‌ناسی پیشانیان داوه‌ كه‌ ناوچه‌ی كوردستان له‌ چاخی به‌رددا جێگه‌ی ژیانی مرۆڤه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان بووه‌.

كشتوكاڵ

مرۆڤی دانیشتووی كوردستان 3500 ساڵ زووتر له‌ ئه‌ورووپا بۆ یه‌كه‌م جار قۆناغی ڕاوی تێپه‌ڕاند و هاته‌ قۆناغی كشتوكاڵه‌وه‌.

له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ كوردستان كه‌شێكی له‌باری بۆ سه‌وزبوونی گه‌نمی خۆڕسك هه‌بووه‌ ئاده‌میزاد نزیكه‌ی 10.000 ساڵ پێش له‌ كوردستاندا هاتووه‌ته‌ قۆناغی كشتوكاڵه‌وه‌. هه‌ندێ شوێنه‌وار و به‌تایبه‌ت چوار شوێنی گرنگی مێژینه‌یی كه‌ له‌ كوردستاندا دۆزراونه‌ته‌وه‌ ئه‌م ڕاستییه‌ ده‌سه‌لمێنن:

1 ـ شانه‌ده‌ر له‌ نزیكی ڕه‌واندز. ته‌ور و به‌ردی تیژ، ئامێری پێش له‌ كشتوكاڵی تیا دۆزراوه‌ته‌وه‌.



2 ـ كه‌ریم شار له‌ نزیكی چه‌مچه‌ماڵ. قوڵنگی به‌ردین، ته‌ور و به‌ردی داتاشراو، ئامێری پێش له‌ كشتوكاڵ.



3 ـ مه‌لفات له‌ نێوان ڕێگه‌ی كه‌ركووك ـ هه‌ولێر. هه‌ندێ ئامێری له‌ به‌رد داتاشراو و داس دۆزراوه‌ته‌وه‌. لێره‌ ئه‌و ئامێرانه‌ ده‌ستپێكی قۆناغی كشتوكاڵ نیشان ده‌ده‌ن.



3 ـ چه‌رمۆ له‌ نزیكی چه‌مچه‌ماڵ له‌ باشووری كوردستاندا. دوانزه‌ قات شارستانییه‌ت دۆزراوه‌ته‌وه‌ بۆ نموونه‌: جامۆڵكه‌ی له‌ قوڕ برژاو، په‌یكه‌ری گڵیی گیانله‌به‌ران و سه‌ره‌تاییترین ئامێری چنین، ڕاده‌یه‌ك گه‌نم و جۆی ڕه‌ق بووه‌وه‌، ئێسقانی ئاژه‌ڵ كه‌ نیشانده‌ری ئاژه‌ڵداریی مرۆڤه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ بووه‌، په‌یكه‌ری گڵینی ژنێكی دووگیان.



به‌ پێی زانیاریی و ئاگاداریی شوێنه‌وارناسان گوندی چه‌رمۆ 6700 ساڵ پێش له‌ زایین ئاوا كراوه‌ته‌وه‌. ئه‌مه‌ كۆنترین گونده‌ كه‌ له‌ جیهاندا ئاوا كراوه‌ته‌وه‌. هه‌روه‌ها شوێنه‌وارناسانی ئه‌مریكی و ئه‌ڵمانی و تورك له‌ ساڵی 1985دا له‌ ده‌وروبه‌ری ناوچه‌ی ئه‌رخه‌نی، له‌ دیاربه‌كر ماڵێكیان له‌ بنی زه‌وی دۆزییه‌وه‌ كه‌ ‌ 9000 ساڵ كۆنه‌.



به‌مجۆره‌ به‌ڵگه‌كان پیشانده‌ری ئه‌وه‌ن كه‌ ئاده‌میزادی دێرین كوردستانی بۆ ژیان هه‌ڵبژاردووه‌ و له‌ كاتی سه‌رما و سۆڵه‌دا په‌نای بردووه‌ته‌ ئه‌شكه‌وته‌كانی و له‌ وه‌رزه‌ له‌باره‌كاندا داوێنی چیا و ده‌شته‌كانی هه‌ڵبژاردووه‌ و هه‌ر له‌وێش فێری كشتوكاڵ بوو و ئاژه‌ڵداریی كرد و ئامێری له‌ به‌رد و ئێسقان و چێو به‌كار برد و له‌سه‌ر دیواری ئه‌شكه‌وته‌كان نه‌خش و نیگاری كێشا و په‌یكه‌ری گڵینی ساز كرد و به‌ ئاگر برژاندی و به‌و جۆره‌ ده‌روازه‌ی شارستانییه‌تی بۆ مرۆڤ كرده‌وه‌ له‌م به‌شه‌ی جیهانه‌دا.


دانیشتووانی كۆنی كوردستان

له‌ هه‌زاره‌كانی چواره‌م و سێهه‌می پێش له‌ زاییندا خه‌ڵكانێك له‌ كوردستان ده‌ژیان كه‌ پێیان ده‌وترێ قه‌فقازییه‌كان یا ئاسیاییه‌كان و ئه‌مانه‌ بریتی بوون له‌ كۆمه‌ڵێ هۆز و تیره‌ی جۆربه‌جۆر وه‌كوو گۆتی، لۆلۆ، كاسی، نایری، میتانی، سۆباری و هتد. ئه‌مانه‌ زۆر جار له‌گه‌ڵ دانیشتوانی میسۆپۆتامی به‌ شه‌ڕ ده‌هاتن. له‌و شوێنه‌وار و پاشماوانه‌ی كه‌ له‌ سه‌رده‌می بابلییه‌كان به‌ده‌ست هاتووه‌ زۆر جار باسی ئه‌م هۆز و خه‌ڵكانه‌ هاتووه‌ و باسی شه‌ڕ و شووڕه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئه‌واندا كراوه‌.



پاشتر له‌ ده‌وروبه‌ری هه‌زاره‌ی دووه‌می پێش له‌ زایین خه‌ڵكانێكی تر به‌ ناوی هیندوئورووپی یان ئاریایی كه‌ دانیشتووی باشووری قه‌فقاز و ده‌وروبه‌ری ده‌ریای ڕه‌ش بوون هاتنه‌ ناوچه‌كه‌. دوایی له‌و ئاریاییانه‌ خه‌ڵكانێكی نوێتر له‌ ناوچه‌كه‌دا سه‌ریان هه‌ڵدا به‌ ناوی ماد. به‌ سه‌رهه‌ڵدانی ماده‌كان له‌ ناوچه‌كه‌دا ته‌واوی خه‌ڵكانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ له‌ ناو ئه‌واندا توانه‌وه‌. مه‌ڵبه‌ندی ماده‌كان له‌ باری جوگرافیای سیاییه‌وه‌ به‌ربڵاوییه‌كی گرنگی هه‌بوو كه‌ دوایی باسی لێوه‌ ده‌كرێ.


وشه‌ی كورد له‌ مێژوودا

نزیكه‌ی 2000 ساڵ پێش له‌ زایین ناوی كورد به‌ شێوه‌ی جۆربه‌جۆر له‌ لایه‌ن دراوسێكانیه‌وه‌ له‌ مێژوودا هاتووه‌. تۆزێ دواتریش له‌ ساڵانی 700 ـ 800ی پێش له‌ زاییندا باسی ماد یان میدییه‌كان كراوه‌.



له‌ ‌ 401ی پ. ز. به‌ به‌ڵگه‌وه‌ ناوی كاردۆخ، كاردۆ، كاردوك، كاردوخ سه رچاوه مه کۆی خازر


وتاری سەرەکی: زمانی کوردی


زمانی کوردی یەکێکە لە لقەکانی زمانە ھیندوئەورووپایییەکان کە ھێندێ بە لقێک لە زمانە ھیندوئێرانییەکان ناوی دەبەن. ھەندێک زمانی کوردیی ھاوچەرخ پاشماوەی زمانی مادەکان دەزانن بەڵام شوێنەواری‌زمانی پاڵەوی لە زمانی کوردیدا بە شێوەیەکی‌ خۆیا بەرچاو دەکەوێت. دانانی‌ پێناسەیەکی‌ کتوومت بۆ زمانی‌ کوردی‌ و ھەڵدانەوەی لایانە شاراوەکانی‌ ئەم زمانە بە ھۆی‌ نە بوونی‌ سەرچاوەی نووسراوی‌ زمانی‌ کوردیەوە لە چاخە دێرینەکاندا جۆرێک لە ئاڵۆزی‌ و دڕدۆنگی‌ دە ەێنێتە ئاراوە. کوردی دو زاراوەی گرینگی ژوورین(کورمانجی) و ناوەندی(سۆرانی) ھەیە. زاراوەی ژوورین لە ھەولێرەوە بەرەو باکوور ھەتا قەفقاز قسەی پێدەکرێت و کوردیی ناوەندی لە بەشێکی زۆر لە ناوەڕاستی کوردستان بەکاردێت. کوردی سۆرانی زمانی فەرمیی حکومەتی ھەرێمی کوردستانە. [١٥]



ژمارەی کوردەکان لە ئێراندا ٦ تا ٧ ملیۆن مەزەندە دەکرێ کە زۆرتر لە چوار پارێزگای کوردستان، ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کرماشان و ئیلام دەژین. پارێزگاکانی خوراسان، ھەمەدان، لوڕستان، گیلان و مازەندەران و چەند پارێزگای تریش کوردی تێدایە. شا عەباسی سەفەوی لە سەدەی حەڤدەھەمدا ژمارەیەکی زۆری کوردی کورمانجی بۆ شەڕ لەگەڵ ئوزبەکەکان لە باکووری خوراسان نیشتەجێ کرد. ئاخێوەری ھەموو شێوەزارەکانی کوردی لە ئێراندا ھەن.

لە ئێراندا کوردەکان چەند جار دژ بە حکومەتی ناوەندی شۆڕشیان کردووە. لە ١٨٨٠دا شێخ عوبەیدوڵڵا دژ بە قاجاڕەکان و سمکۆ لە ١٩٢٠ەکان شۆڕشیان کرد کە سەرکوتکران. قازی موحەمەد لە ١٩٤٦ کۆماری کوردستانی لە مەھاباد ڕاگەیاند کە دوای ١١ مانگ ئەویش تێکشکا. لەدوای شۆڕشی ئیسلامیی لە ١٩٧٩دا کوردەکانی ئێران داوای خودموختارییان کرد و بۆ ماوەیەک بە ڕێبەریی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و کۆمەڵە دەسەڵاتی چەند بەشی ڕۆژھەڵاتی کوردستانیان بەدەستەوە بوو بەڵام لەدوای شەڕێکی چەکداریی چەند مانگە حکومەتی ناوەندی دیسان دەسەڵاتی گرتەوە، ھەزاران کورد کوژران و بەندکران و ھیچ لە داخوازییەکانیان جێبەجێ نەکرا. لە یاسای کۆماری ئیسلامیی ئێراندا ھەر کەمینەیەکی زمانی و ڕەگەزی، مافی ھەیە کولتور خۆی ھەبێت و لەپاڵ فارسیدا بە زمانی خۆی پەروەردە بکرێ بەڵام ھەرگیز وانەی زمانی کوردی لە خوێندنگاکان و زانکۆکانی ئێران نەوتراوە. لە دەورەی سەرۆککۆماریی خاتەمیەوە ژمارەیەک ڕێکخراوی غەیرە دەوڵەتیی کوردی و چەند فێرگەی تاکەکەسیی کوردی پێکھاتوون. لە ئێراندا ڕۆژنامە و گۆڤاری کوردی چاپ دەکرێ بەڵام ئازادیی ڕۆژنامەگەری و ئازادیی قسەکردنیان نییە. ھیچ حیزبێکی فەرمی بە پێناسەی کوردییەوە تا ئێستا لە ئێراندا پێکنەھاتووە و ھاوکاریکردن لەگەڵ حیزبەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان کە دژ بە حکومەتی ناوەندین سزای زیندان و سێدارەی ھەیە.

 




ڕێکه وت: سه شنبه 2 اسفند 1390برچسب:,
ناردراوه به ده ستیوه نه وشه

صفحه قبل 1 صفحه بعد

ئه رشیڤی ته وه ره کان
به سته ر
Features
ورود اعضا:

نام :
وب :
پیام :
2+2=:
(Refresh)

خبرنامه وب سایت:





آمار وب سایت:  

بازدید امروز : 14
بازدید دیروز : 0
بازدید هفته : 15
بازدید ماه : 85
بازدید کل : 259563
تعداد مطالب : 56
تعداد نظرات : 4
تعداد آنلاین : 2

IP
دریافت کد
size=