زێوەر

 

شاعیری پایەبەرز و نیشتمان پەروەری کورد ناوی عەبدولڵا کوڕی موحەممەدی مەلا رەسوڵە، لەساڵی ١٨٧٥ز لە سلێمانی لەدایکبووە، حوجرە و مزگەوت کانگای بەھرەی خوێندنی بوو، جگە لەزمانی کوردی، زمانی فارسی و تورکی و عەرەبیشی زانیوە و ھۆنراوەی بەھەریەک لەو زمانانە ھەیە.

وشەی (زێوەر)ی بۆخۆی ھەڵبژاردووە و کردوویەتی بە نازناوی ھۆنراوەکانی، لە ١٠/١١/١٩٤٨ لە شاری سلێمانی لەتەمەنی ٧٣ ساڵیدا ماڵئاوایی لەم جیھانە کردووە و لە گردی سەیوان نێژراوە.

ئەو کاریگەرانەی بەسەر زێوەرەوە دیارن، ئەمانەن:
زێوەر ھەر لەتەمەنی لاوییەتیدا دیمەنە ڕەنگاورەنگەکانی کوردستان کارییان کردۆتە سەر دڵ و دەروونی و ھەستی ناسکیان جوڵاندووە.
تام و بۆنی شیعرەکانی مەولەوی و نالی لەھەموو دەمارەکانیدا ھاتووچۆیان کردووە و تەلی سۆزیان بزاندووە.
دیوانی شاعیرە فارسەکانیش کارییان تێکردووە و ھەستییان جوڵاندووە، وایان لێکردووە کە باوەش بە ئاسۆی شیعردا بکات.
ھەروەھا ستەم و زۆرداریی و رۆژگارو چەوساندنەوەی نەتەوەی کورد ئەوەندەی تر دڵییان ھێناوەتە کوڵان و بەرەو کۆشی شیعرییان بردووە و ئیلھامی شیعرییان بەتینتر کردووە.

ھۆنراوەکانی لەبارەی دڵداری و خەویستی، وەسفی سروشت، کۆمەڵایەتیی، نیشتمان پەروەریی و نەتەوەیی، فێرکردن و ھاندان بۆ خوێندن و پێشکەوتن، فەلسەفە ـەوە بوون، واتە لەڕووی مەبەستەوە دەکرێن بەم جۆرانە:

دڵداریی و خۆشەویستیی
زێوەر وەکو شاعیرەکانی تر لەسەرەتادا دەکەوێتە مەیدانی دڵداریی و خۆشەویستییەوە، لەوبوارەدا ئەسپی خەیاڵی تاوداوە و پەپوولەی ئارەزووی لەڕەنگینترین باخچە نیشتۆتەوە، بیری ورد و خەیاڵی ناسک و سۆزی بەتین لەھۆنراوەکانیدا دیارن، یەکێکە لە شاعیرەکانی ڕیزی پێشەوەی بابەتی ھۆنراوەی دڵداریی لەئەدەبیاتی کلاسیزمی کوردیدا.

ئەمەش نموونەی شیعرێکی دڵداری زێوەر، کە چۆن باس لە یارەکەی دەکات و وەسفی دەکات:

تکانی ئابڕووی چەمەن بەڕووی ئابدارەوە
شکانی نرخی نەستەرەن بەزولفی مشکبارەوە
چمەلەمەی؟ لەنەی! لەچام ئەگەر بەلەنجە بێتە لام
بەڕووی تابدارەوە، بەچاوی پڕ خومارەوە
عەرەق نییە لەعالەما کە لابەرێ لەدڵ غەما
بەغەیری قەترە عارەقێ لەڕووت کە دێتە خوارەوە
نیشانی من، جەمالی تۆ، بەراتی من، ویساڵی تۆ
خەیاڵی من لەخاڵی تۆ، بەعیشوە لێم مەشارەوە
عەزیزەکەی حەبیبی من، نیگارەکەی تەبیبی من
با شەف بەرێ رەقیبی من، وەرە بەسەد ویقارەوە
فیدا خەو و قەدی تۆ، چەمەن بەفەوجی گوڵییەوە
بەبولبول و بەچڵیەوە، بەقومری و چنارەوە

 

جوانیی سرووشت

زێوەر باسی جوانیی سرووشتی کردووە کەبەدەستی کردگار نەخشاوە، سەیری ئەو دیمەنەی کردووە، کە لەبەرھاردا ھاتۆتە کایەوە، لەم بارەیەوە وتووییەتی:

بنواڕە نەوبەھار و ھەوای تەڕاوەتی
نووسانی پێکەوە لەبی غونچەی حەلاوەتی
ھێنایە شەوق و زەمزەمە، تەیرانی سەر زەمین
سەرما بڕایەوە، ھەموو توندی و سەڵابەتی
ھەورە تریشقە بۆتە سەقا ئاوڕشێن ئەکا
تا سەبزە زاری ئەرز موجەلابێ سەفوەتی
ئەم عەردە مردووە ھەموو ڕۆحی کرایە بەر
گۆڕاوە سەربەسەر ھەموو دونیا قیافەتی
بادی سەبا بەجیلوە قەدی گوڵبەنی لەران
گوڵزاری کردەوە کە بکا شوکری نیعمەتی

 

 




ڕێکه وت: دو شنبه 8 خرداد 1391برچسب:زێوەر,,
ناردراوه به ده ستیوه نه وشه

صفحه قبل 1 صفحه بعد

ئه رشیڤی ته وه ره کان
به سته ر
Features
ورود اعضا:

نام :
وب :
پیام :
2+2=:
(Refresh)

خبرنامه وب سایت:





آمار وب سایت:  

بازدید امروز : 5
بازدید دیروز : 0
بازدید هفته : 6
بازدید ماه : 76
بازدید کل : 259554
تعداد مطالب : 56
تعداد نظرات : 4
تعداد آنلاین : 2

IP
دریافت کد
size=