دڵدار 

 

 

دڵدار لە ڕۆژی ٢٠ی شوباتی ساڵی ١٩١٨ دا لە شاری کۆیە ھاتۆتە ژیانەوە. لەبەرئەوەی ئەم وڵاتە لە ژێردەستی تورکەکاندا دەیناڵاند و میری نەخۆشەکەی تورکیاش، بەھۆی ئەوەوە لە شەڕی یەکەمدا شکابوو و تەواو پەرێشان و کە‌نەفت بوو، گرانی و قاتوقڕی و نەخۆشی و بێدەرەتانی، وەک ھەموو وڵاتێکی گیرۆدەی دەستی شەڕ و وێرانی، ئەم کوردستانەشی ئابڵۆقە دابوو.

لەو گێژاوە سەختەدا دڵدار سەری ھەڵداوە و ھاتۆتە جیھانەوە. باوکی فەرمانبەرێکی بچووک بوە و لە تاو ھەژاری و نە‌بوونی و گەڕان بە شوێن پاروە نانێکی ژیان و گوزەریدا، خێزانەکەیان زۆر تاڵ و سوێری و سارد و گەرمی چەشتوە، پاش ماوەیەک باوکی دەکەن بە فەرمانبەری سەرژمێری ڕانیە و لە تەمەنی دە ساڵیدا دڵدار دەخرێتە قوتابخانەوە و پۆلی یەک و دووی سەرەتایی لە ڕانیە تەواوکردوە.

دڵدار لە بارەی ژیانی ڕانیەوە دەڵێت: "ھەرچەند ڕۆژێکی چاک و چوار ڕۆژانیش نەخۆش بووم، سەرەڕای ئەوەش ڕانیەم ھەر لەلا خۆش بوو، بە تایبەتی سەوداسەری قولـلە بووم. ھەر کاتێ چاک بووبامایەوە، مەلەم لە ڕووبارەکە و لە بن دار بییەکان ڕاوەچۆلەکەم دەکرد."

دوای ماوەیەکی کەم باوکی لەسەر فەرمانەکەی لادەبەن و ناچار بە ماڵەوە دەگەڕێنەوە بۆ کۆیە و خوێندنی سەرەتایی لە کۆیە تەواو دەکات. لە بارەی خولیای ھۆنراوەی و چێژ لێ‌ وەرگرتنی خۆیەوە دەڵێت: "ھێشتا لە قوتابخانەی سەرەتاییدا بووم، کە دیوانی حاجی قادری کۆییم زۆرتری لەبەر کردبوو، ھەمیشە بە وردی سەرنجم لە ھەڵبەستەکانی عەونی و راجی و عاسی و حسێنی و ھیرانی دەدا و لەبەریشم دەکردن، بەوانەش ‌دابین نەبووم ھەڵبەستی ھەرکەسێکم دەستبکەوتایە دەمنووسیەوە و لەبەریشم دەکردن. بەتایبەتی ھەڵبەستی وەفایی، کوردی، بێکەس، پێرە مێردم زۆر لەبەرکردن و ھەر لەو ساڵەدا ھەستم بەوە دەکرد، کە چێژ لە ھەڵەبەست وەرگرم و زۆر گیرۆدەی بووم."

ھەروەھا لە بارەی سەرەتای خۆ تاقی کردنەوە بە شیعر دەڵێت: "لە ١٩٣٥ ز دا لە پۆلی یەکی ناوە‌ندیدا بووم، کە دیوانی نالیم زۆر بەوردی خوێندەوە، ھەڵبەستە جوانەکانی نالی لەگەڵ ھەڵبەستە ئاگرینەکانی حاجی قادری لەسەر پێشەوایەتی وێژەی لە مێشکمدا شەڕیان بوو. ئەو کێشەکێشە دەرگای ھونەری شاعیری لێکردمەوە، زۆر کەڵکەڵەی وام لە کەلەدا بوو حەزم دەکرد لە بۆتەی ھەڵبەستەدا دایڕیژم. ئەوجا بەناو خەڵکیاندا بڵاوبکەمەوە و ئیتر ھەر خۆم تاقیکردەوە."

دڵدار، یەکەمین ھۆنراوەی لە ساڵی ١٩٣٥ ز دا داناوە و لە ژمارەی ٢ی ساڵی ١٩٣٥ ز دا لە گۆڤاری ڕووناکی دا بڵاوکردۆتەوە.

لە ساڵی ١٩٤٠ ز دا لە شاری کەرکوک قۆناغی دواناوەندی تەواو دەکات و ئینجا ڕوو دەکات بەغدا و چۆتە زانکۆی یاسا و ساڵی [١٩٤٥] ز بڕوانامەی زانکۆی یاسایی وەردەگرێت و دەبێتە پارێزەر.

لە تەمەنی سی ساڵیدا بە ژەھراویبوون لە ١٩٤٨.١١.١٢ دا لە شاری ھەولێر کۆچی دواییکرد و سەری جوانەمەرگی نایەوە.

وەک دیارە زۆر خولیای زانین و بەتایبەتی فەلسەفە بووە، ئەم یادگارانەشی بۆ بەجێ‌ھێشتووین:
فی طریقی الی معرفة الحقائق ـ انتقادات الی قلب البھائیین
وتارێک دەربارەی عومەری خەییام
زمانی کوردی و ئەدەبیات
نارکۆزی کۆمەڵایەتیمان
اقتصادنا الوطنی
بیرەوەریەکانی یونس ڕەئوف دڵدار

تابلۆی ئەم ژیانە پڕ لە ناسۆر و تەمەن کورتەی شاعیرمان چەند ڕاستییەکی ئاشکرامان دەداتە دەست:

تینوێتی شاعیر و خۆشارەزاکردن لە سەرچاوەی وێژەی کلاسیکیمان.

خۆخەریک کردن بە باسی بەرواوردی پێشەوایەتی لە نێوان نالی و حاجی قادری کۆییدا، کە دوو پێنووسی پێشەوای شیعری تەواو دیار و سەرکەوتووی سەردەمی خۆیانن، ئەویان لە گۆڕەپانی دڵداری و ئەمیان لە نەتەوایەتی و کۆمەڵایەتی

خۆخەریککردن بە کاروباری بەرھەمدانان دەربارەی فەلسەفە و زمان و وێژەی کوردی و باس و خواستی کۆمەڵایەتی و ئابووری و نووسینەوەی یادداشتی بەسەرھاتی خۆی و بنەماڵەکەی، بە کوردی و عەرەبی، لەو تەمەنە کەمەدا و بەو لاوێتییە و بەدەم ئەو ھەموو ناتەواوی ژیان و نەخۆشیانەوە. نیشانەی بە خۆدا ڕاپەرموون و توانا و زیرەکی و ھەستێکی دڵسۆزانەی قوڵ و دیارھ

دانانی کۆمەڵێک شیعری بە سۆزی نەتەوایەتی و زانست پەروەری و کۆمەڵایەتی و دڵداری و فەلسەفی و بابەتی ڕیالیزمی نیشانەیەکی دیکەی ئەو بەھرە و توانایەی شاعیرن.

 

 

ئەی ڕەقیب (بەناوبانگترین شیعری دڵدار)

ئەی ڕەقیب ھەر ماوە قەومی کورد زوبان
نای ڕمێنێ دانەیی تۆپی زەمان
ئێمە ڕۆڵەی ڕەنگی سوور و شۆڕشین
سەیریکە خوێناویە ڕابووردومان
ئێمە ڕۆڵەی میدیا و کەی خوسرەوین
دینمان ئاینمانەهه ر نیشتمان
کەس نەڵێ کورد مردوە کورد زیندووە
زیندووە ھیچ نانەوێ ئاڵاکەمان
چەند ھەزار لاوانی کوردی نەڕڕەشێر
بوون بە قوربانی و ھەموویان نێژران
لاوی ئێستاش حازر و ئامادەیە
جانفیدانە جانفیدانە جانفیدان
لاوی کورد ھەڵسانە سەرپێ وەک دلێر
سا بە خوێن نەقشی ئەکەن تاجی ژیان
کەس نەڵێ کورد مردووە کورد زیندووە
زیندووە ھیچ نانەوێ ئاڵاکەمان.




ڕێکه وت: دو شنبه 8 خرداد 1391برچسب:دڵدار,,
ناردراوه به ده ستیوه نه وشه

صفحه قبل 1 صفحه بعد

ئه رشیڤی ته وه ره کان
به سته ر
Features
ورود اعضا:

نام :
وب :
پیام :
2+2=:
(Refresh)

خبرنامه وب سایت:





آمار وب سایت:  

بازدید امروز : 1
بازدید دیروز : 0
بازدید هفته : 2
بازدید ماه : 72
بازدید کل : 259550
تعداد مطالب : 56
تعداد نظرات : 4
تعداد آنلاین : 2

IP
دریافت کد
size=