مریوان
مەریوان شارێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە کە ناوەندی شارستانی مەریوانی پارێزگای کوردستانی ئێرانە. مەریوان لە باکوورەوە بۆ سەقز، لە ڕۆژهەڵاتەوە بۆ سنە و لە باشوورەوە بۆ نۆدشە لە پارێزگای کرماشان ڕێگەی ھەیە. مەریوان لە ڕۆژاواوە تەنیا ١٦ کیلومەتر لە سنووری باشماخەوە کە لە خاڵە سنوورییە سەرەکییەکانی ھەرێمی کوردستانی عێراقە دوورە و ئەمە بووەتە ھۆی گەشەی ئابووریی دانیشتووانی ئەم شارە. ھەروەھا نزیک بوون بە گۆلی زرێبار و ناوچەی ھەورامان کە دوو ناوچەی گەشیتارین بوونەتە هۆی بەناوبانگ بوونی ئەم شارە. بە پێی ئامارەکانی ساڵی ٢٠٠٦ مەریوان ٩١٦٦٤ کەس دانیشتوی ھەبووە. زاراوەی سەرەکیی دانیشتوانی سۆرانییە ھەروەھا ژمارەیەکی زۆریش ھەورامیی تێدایە.
پیاوان و ژنانی ناسراوی مهریوانی
پیریوونس
دوانزه سوارهی مهریوان
مهلا ئهبووبهکری چۆڕی(مصنف)
خهیاڵی
خاتوو خۆرشیدی مهریوانی
ناری
قانع
فهریق
ڕووناک یاسین
شارستانی مەریوان لە دابەشکاریی وڵاتیی ئێراندا، یەکێک لە شارستانەکانی پارێزگای کوردستانە. ناوەندی ئەم شارستانە شاری مەریوانە. بە پێی سەرژماریی گشتیی جەماوەر و خانووی ئێران لە ساڵی ٢٠٠٦ دا، ئاپۆرەی ئەم شارستانە نزیکەی ١٥٥،٠٠٠ کەس بووە. مەریوان لە باکوور بۆ شاری سەقز، لە ڕۆژھەڵاتەوە بە سنە، لە باشوور بە پارێزگای کرماشان و پاوە و لە ڕۆژئاواوە ھاوسنوورە لەگەڵ وڵاتی عێراق، واتە باشووری کوردستان.
گوندەکانی شارستانی مەریوان
خاو و میراوا ھەنجیران · شەڕکە · گاگل · ھانەشێخان · مەحمەوە · بناوچڵە · سێف خواروو · سێف سەروو · بێلوو · دەرەوەران · کیکن · مێرگەدرێژ · نەچێ · خانمەکۆن · خاو · ساوجی · قوڵقوڵە · جەژنیاوا · خانمەشێخان · کانیمیران · کارێز · میراوا · بەردەڕەشە · سەردۆش · پیرسەفا · ئاسناوا · باشماخ · بایێوە · سەعاوا · مڕانە · کانیسپیکە · یەنگیجێ
سەرشیو باخان · بەڵکەڕ · زوێران · کۆڵیت · گلە · ئیسەوڵێ · چاڵی سوور · دەرەپەمەئان · دوێسە · گمارەلەنگ · ماسیەر · وێڵە · تۆراختەپە · قەمچیان · گێڵیکەران · ئاگجە · کانیتەمەرخان · گۆگجە · بەردەڕەشە · تووەسووران · دووپلوورە · شاسوار · قامیشلە · گەوێڵە · وشکەڵان · سەعدوسڵێمانە · بیەڕەشان · جەلیلە · باوا · پلیاندەر · حەسەنقەرە · سێوڕ · شێخشەربەتی · شێخ عەتار · قوتوەند · تازاوای سۆفیبلە · دەرەھەرد · گووڕیچە · پلۆرە · چاولکان وەزیر · کاکوزەکەریا · ول · قادراوا · دێبونیاو · مەیدۆڵ · جانەوەرە · شانشین · سۆفیبلە · تەیناڵ · گوڵچیەر · ئاڵیھەمەئان
ناوەندی ئەسکۆڵ · ئەحمەواوا · سیاناو · کاڵ خواروو · کاڵ سەروو · وەیسە · کەڵکەجان · ولەژێر · کانیسانان · نێ · دەرەتفێ · کۆڵان · چاوک · سەڵەسی خواروو · سەڵەسی · پێلە · مووسک · ھەسەناوڵە · رەشەدێ · ئەسراوا · کانیکووزەڵە · کەڵەوێنجە · نشکاش · بەرقەڵا · بەیێڵە · تازاوا · لەنجاوا · بالک · ریخەڵان · جووجەسازی · دەرزیان · کانیدینار · تووتووندەر · درگاشێخان · سەرنژمار · نژمار · خەیراوا · سەرکەل · شارانی · گوێزەکوێرە · مڕگ · وەسنە · چۆڕ · دەری · شێخەکوێرە · نەنە · بەردیسپی · بلچەسوور · کۆرەئەرە · گولان · لاوێسان · مامۆڵە · ھەنگەژاڵە · سوورکەوڵ · بێەرە · گڵیە · نێزڵ · پیرخەیران · چوین · شاھیەر · مۆڵێنان · وەرۆ · وەنێنەی خواروو · وەنێنەی ژووروو · ھەڵیزاوا
صفحه قبل 1 صفحه بعد